هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “پێشتر بەر لە كۆتاییهاتنی چوار ساڵی كاركردنم لە پۆستەكەم بە فەرمی داوای بەخشینم كردووە و لەگەڵ ئەوەی لە ڕووی یاساییەوە دەتوانین بەردەوامبین تا هەڵبژاردنی نوێی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەڵبژاردنی پارێزگارێكی نوێ”.
دەشڵێت، “پێشوازی لە هەر هەنگاوێك بۆ گۆڕینی پارێزگاری سلێمانی دەكەین چ لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان خۆیەوە، یاخود بە ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایەنە بەشدارەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پابەندی هەر ڕێككەوتنێكی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەبین”.