مەكتەبی سیاسیی یەكێتی داوایەك ئاراستەی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەكات

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ئەنفالی دەڤەری بادینان و ناوچە كوردنشینەكانی دەشتی نەینەوادا پەیامێكی بڵاوكردەوە و داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق دەكات هەنگاوی جددی بنێن بۆ قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بیرەوەری 34 ساڵەی ئەنفالی دەڤەری بادینان و ناوچە كوردنشینەكانی دەشتی نەینەوادا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، وێڕای دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازش بۆ قوربانیانی ئەو كارەساتەی كە تێیدا نزیكەی پێنج هەزار كەس بوونە قوربانی و بێسەروشوێن كران و سەدان گوند لەگەڵ زەویدا تەختكران، ‌چەندین خوێندنگە و مەڵبەند و بنكەی تەندروستی و مزگەوت و كەنیسە ڕووخان و سووتێنران و هەزاران موسڵمان و كریستیان و ئێزیدی كەوتنە بەر پەلامار و گرتن و كۆمەڵكوژكران، بەڵام تاكو ئێستا هەنگاوی پێویست نەنراوە بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی قوربانییەكانی ئەو دەڤەرە گرنگەی كوردستان.
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ساڵڕۆژی ئەم كارەساتەدا پێویستە و ئەركی سەر شانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی و هەمووانە، هەوڵەكان چڕتربكرێتەوە بۆ ئاوڕدانەوەی زیاتر و جددییانە لەسەر قەبارەی ئەم كارەسات و تاوانەی بەسەر میللەتەكەماندا هاتووە و كاربكرێت بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی شەهیدەكان و قەرەبووی كەسوكاریان بكرێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا هاتووە، “لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی پێویستە ئەم تاوانە بخرێتە نێو ڕیزی تاوانەكانی دیكەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو كە لە ناوچەكانی تری كوردستان بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجامیداوە بۆ ناساندنی وەك جینۆساید تاوەكو لە ئازار و مەینەتییەكانی كەس و كاری ئەو قوربانیيانە لە دەڤەری بادینان كەمبكەینەوە”.

بابەتی پێشتر

ڤێرشتاپن: جارێکی دیکە ئامادەم

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتەكەی دەستپێكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێكی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركرا

به ‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل، كەسێك لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نەوە دەستگیركرا. بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمه‌تبارەكە…
Total
0
Share