لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی دوو نەخۆش لە مردن ڕزگارکران

تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ دوو نەخۆش نەشتەرگەریی گرنگیان بۆکراوە و لە مردن ڕزگارکراون.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەو دوو نەخۆشە تووشی دڕانی شاخوێنبەری سەرەکیی دڵ ببوون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە، پێویستیان بە نەشتەرگەریی گەورە و بەپەلە هەبووە.

ئاماژە بەوەکراوە، لەلایەن ستافی نەخۆشخانەکەوە نەشتەرگەریی گۆڕینی شاخوێنبەری دڵیان بۆکراوە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاندووە و لە مردن ڕزگارکراون.

نەخۆشەکان تەمەنیان 35 ساڵ و 37 ساڵ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی نوێنەران توركیای بە داگیركاری تۆمەتباركردووە، داوا دەكات لە ئەنجومەنی ئاسایش سكاڵا تۆماربكرێت

ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق سەردانی ناوچە سنورییەكانی كرد، لە ڕاپۆرتەكەیدا هێرشەكانی توركیای بە داگیركارانە ناوبردووە، داوای كردووە حكومەت…
Total
0
Share