سەرۆكی پێشووی زانكۆیەك و 22 ڕاگر لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

سەرۆكی پێشووی زانكۆیەكی حكومی و یاریدەدەرەكەی و 22 ڕاگری كۆلێژ دەبرێنە بەردەم دەستەی دەستپاكی و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد، دادگای لێكۆڵینەوەكانی سەڵاحەدین كە تایبەتمەندە بە دۆسیەكانی دەستپاكی، بڕیاریداوە سەرۆكی پێشووی زانكۆی تكریت و یاریدەدەری پێشووی بۆ كاروباری كارگێڕی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

دەستەی دەستپاكی بەبێ ئەوەی ناوەكانیان ئاشكرابكات ڕایگەیاند، 22 ڕاگری ئێستا و پێشووی كۆلێژەكانی زانكۆی تكریت بانگدەكرێن بۆ لێپێچینەوە و وتی، “تۆمەتبارن بە سەرپێچیكردنی ڕێنمایی و ڕێكارەكان كە لە بڕیاری ژمارە 315ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتبوون و تایبەت بوون بە كاركردنی فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە و وانەبێژان”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی دەستپاكیی عێراق جەختیكردەوە، “دادگای لێكۆڵینەوەكانی سەڵاحەدین بەپێی حوكمەكانی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری بردنەبەردەم دادگای بۆ ئەو كەسانە دەركردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی “توند” لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەدرێت کە ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نابن

بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی ئامادەنەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرا لە دانیشتنەکاندا، سەرۆکی ئەنجومەنەکە رێسای رەفتاری ئەندامانی ئەنجومەن کارا دەکات. بەپێی…
Total
0
Share