ڕاگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانی- یەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو زانیاریی لەبارەی دەستگیركردنی دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش لە سلێمانی بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، “ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم، دوو مەفرەزەی تیرۆریستانی داعش دەستگیردەکەن، كە تیرۆریستە دەستگیراوەکان پەیوەندییان بە ڕووداوە نەخوزراوەکەی ئەسحابەسپییەوە ھەیە”.

باسی لەوەش كردووە، ھێزەکانی ئاسایش بەڵێنی دەستگیرکردنی تیرۆریستانی ڕووداوەکەی ناوبازاڕی سلێمانی ( ئەسحابەسپی) یان جێبەجێکرد کە ( ئەحمەد شەوکەت ) تێدا شەھید بوو.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاتژمێر 8:00ی ئەمشەو بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لەوبارەیەوە زانیاریی زیاتر بڵاودەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو 361 نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئەنجامدراون، کە 12 یان نەشتەرگەری تایبەت…
Total
0
Share