بایرن چیرۆکی کۆتینیۆ لەگەڵ دی یۆنگ دووبارە دەکاتەوە؟

یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی دوایین گرێبەستیان پێشکەشی فرینکی دی یۆنگ و یانەی بەرشلۆنە کردووە.

گابریێل سانز، ڕۆژنامەنووسی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” ئاشکرایکردووە، کە یانەکانی بایرن میونشن و مانچستەر یونایتد دوایین ئۆفەری خۆیان پێشکەشی فرینکی دی یۆنگ کردووە.

سەرەڕای واژۆکردنی گرێبەستی کاسیمێرۆ، ئیدارەی مانچستەر یونایتد لەسەر ڕاسپاردەی ئێریک تین هاگ ئامادەییان دەربڕیوە هەمان بڕی پێشوو (70 ملیۆن یورۆ) پێشکەش بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرانی بایرن میونشن پێشنیازیان کردووە بە شێوازی خواستن گواستنەوە بە یاریزانە هۆڵەندییەکە بکرێت، بە هەمان ئەو شێوەیەی لە پێشوودا بەرامبەر بە کۆتینیۆ کاری پێکراوە.

سانز دووپاتی دەکاتەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی بایرن و یونایتد، دی یۆنگ مکووڕە لەسەر بەردەوامبوون لە بارسا، بەڵام بە دوور نازانرێت پەیوەندی بە دی لێختی هاوڕێیەوە بکات لە بایرن میونشن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نادال بە ئاستێکی ئەفسانەییەوە کراوەی ئوسترالیای بردەوە و عەرشی ئەفسانەکانی گرت

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا، ڕافائێل نادال بردنەوەی بەرامبەر دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی تۆمارکرد و جامە گەورەکەی گراند…
Total
0
Share