ئاگادارییەك لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ كوردانی تاراوگە

وەزارەتی پەروەردە كوردانی تاراوگە لەبارەی كردنەوەی پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵەكانیان ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارییەكدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی گرنگیدان بە زمانی کوردی بۆ منداڵانی تاراوگە، بەهەماهەنگیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پۆلی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی (شێوەزاری سۆرانی و شێوەزاری بادینی) بۆ منداڵانی تاراوگە دەکاتەوە.

دەشڵێت، کۆرسی یەکەمی خوێندن لە 2022/3/8 دەستیپێکرد و لە 2022/8/21 کۆتایی هات، تیایدا 107 منداڵی کورد لە دەوڵەتانی جیاوازەوە بەشدارییان کرد.

وەزارەتی پەروەردە بۆ کۆرسێکی نوێ دەرگای خۆتۆمارکردن دەکاتەوە و ڕوونیدەكاتەوە، لەلایەن مامۆستایانی شارەزایی زمانی کوردیی وەزارەتەكەیان کۆرسەکان دەوترێتەوە.

كوردانی تاراوگە دەتوانن لەرێگەی وێبسایتی ئەلیکترۆنیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی منداڵەکانیان تۆماربکەن و پاشتر کۆدیان بۆ دروستدەکرێت و ڕۆژانی هەموو یەکشەممەیەک وانەکان بە ئۆنلاین دەوترێنەوە.

بۆ تۆماركردن كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

پزیشكە ناسراوەكەی ئەمریكا و جیهان وازدەهێنێت

بابەتی دواتر

چوار ئەندامی خێزانێكی دهۆكی لە باكووری كوردستان گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share