هاوڵاتییەك لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ برینداركرا

پیاوێك لە ناحیەی ژاراوە لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ برینداركرا و پۆلیس هۆكارەكەی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “تۆمەتبارەكان دەستگیردەكرێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، “ئەمشەو بریندارێک بە ناوی (ک . م . ک) تەمەن 46 ساڵ، پیشەی کاسب دانیشتووی ناحیەی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە هەیە”.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایكردووە، “بە وتەی خوشکی بریندارەکە، لە لایەن دوو برای تری بە چەقۆ لێیدراوە و بەو هۆیەشەوە بە سەختی برینداربووە. ڕووداوەکەش لەسەر کێشەیەکی نێوان خۆیان بووە کە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا ڕوویداوە، بریندارەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 405/31 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو برای بریندارەکە دەرچووه، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێن دەدەین پارێزەر و بەردەوامیپێدەری ئەو سیاسەتە دەبین کە مام پەیڕەوی دەکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵرۆژی کۆچیدوایی مام جەلال رایگەیاند، بەناوی هەڤاڵانی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی…
زیاتر ببینە

سبەی یەكەم رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەچێت

سبەینێ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە. سبەینێ هەینی…
Total
0
Share