هیچ مووچەیەك لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات
زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی مووچەوە بڵاودەكرێتەوە

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیايی ئێستا دراون ئەو بڕگە تایبەتەی لە یاسای چاكسازیدا هاتووە جێبەجێبكرێت هیچ مووچەیەك لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات، لەكاتێكدا بەشێك لە خانەنشینی پلەتایبەت و پلەباڵاكان مووچەكەيان شەش ملیۆن دینارە، بەڵام ئێستا 50%ی مووچەكەیان پێدەدرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، پلەتایبەت و پلەباڵاكان 50%ی مووچەكەیان پێدەدرێت و ئەگەر یاسای چاكسازی جێبەجێبكرێت هیچ مووچەیەك لە هەرێمی كوردستان لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕناكات.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، وەزیر و پەرلەمانتارە خانەنشینكراوەكان لە هەرێمی كوردستان مووچەكەیان شەش ملیۆن دینارە و تا ئەو كاتەی یاسای چاكسازی جێبەجێدەكرێت 50%ی مووچەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لە بواری نەشتەرگەریی كۆمی داخزاو خەڵاتەكەی بەدەستهێناوە

بابەتی دواتر

هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share