بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ڕاگەیاند كە پێشتر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە بەپێی ماددە 431 لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە بەپێی هەمان ماددە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە و لە ئێستادا ڕاگیراوە.