هەسەدە داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕوسیا دەکات تورکیا ڕابگرن

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، لە بۆردومانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ منداڵێک گیانیلەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، پێکدادانی قورس و بۆردومانی چڕی کۆبانێ کراوە، پێکدادانەکە لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزەکانی تورکیا بووە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوای کوردستان بەرپرسیارێتیی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا لەئەستۆدەگرێت، لەگەڵ بوونی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش و ڕوسیا لە ناوچەکە، بۆیە داوادەکات هاوپەیمانان و ڕوسیا دەستێوەردان بکەن و پێشێلکارییەکانی تورکیا ڕابگرن.

وتەبێژەکەی هەسەدە باس لەوەدەکات، هێرشەکانی تورکیا لە درێژەی ئەو کارە دوژمنکارانەیەتی کە مەبەستییەتی خەڵکی ناوچەکە بڕۆن و ئەو ناوچەیە چۆڵبکەن.

ڕوانگەی سوری ڕۆژی هەینی ئاماژەی بەوەکرد، کە جوڵەی هێزەکانی تورکیا و هیزە سورییەکانی سەر بە تورکیا هەیە بەرەو ناوچەکانی سنووری هەسەدە.

بابەتی پێشتر

سەدر خۆپیشاندانەكەی شەممە بۆ كاتێكی نادیار دوادەخات

بابەتی دواتر

وەزیری دارایی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاخۆ تەرمێک دۆزرایەوە

لە رووباری خابوور تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور…
Total
0
Share