ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کاری ڕاگەیاندووە بۆ ئەنجومەنی ڕاژە، دوا کاتیش بۆ داواکاری و پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022 دەبێت.
دیوانی ئەنجومەنی وەزیران شەش هەلی کاری بە مووچەی مانگانەی 750 هەزار دینار ڕاگەیاندووە، هەلی کارەکان بۆ ئەنجومەنی ڕاژە دەبێت و ماوەی سێ مانگ دەبێت لە ڕێککەوتی 1/9/2022 تاوەکو 31/12/2022 و مووچەکەی 750 هەزار دینار دەبێت.
دوا کاتیش بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکان 23ی ئابی 2022 دەبێت، پڕکردنەوەی فۆڕمەکەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.
مەرجەکانی کەسی داواکار بۆ هەلی کارەکان:
لانیکەم بڕوانامەی دیپلۆمی کۆمپیوتەری هەبێت
توانای تایپ کردنی خێرای هەبێت بە کیبۆردی کوردی (یونیکورد)
توانای کارکردنی هەبێت بە تەنیا و بە گرووپ
وردبین بێت لە کارەکەی
باشترە نیشتەجێی شاری هەولێر بێت