بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و تیایدا دوو پرۆژەیاسا و دیاردەی كۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات تاوتوێبكات.
بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم كە پێشتر لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوكرایەوە، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
هاوکات خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان دەکرێت.
بەشێكی دیكەی دانیشتنەكە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر دیاردەی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات و وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماژەی پێکردووە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەت لەسەر ئەم پرسە لە پەرلەمان ئامادە دەبن.
هەروەك بیرۆكەی پەرلەمانتارێك دەربارەی (ڕەخساندنی هەلی كار) بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكە دەبێت.
دەقی بەرنامەی كار: