سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتی بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات

سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ زیادبوونی ڕێژەی جیابوونەوەی هاوسەران دەكات و لیژنەیەكیشی بۆ بەدواداچوونی كێشەی شكاندنی بۆریی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر پێكهێنا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی داواكاریی گشتیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی كەوتووە و تێیدا هاتووە بریاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەك لە دادوەرانی داواكاریی گشتی بۆ بەدواداچوونی كێشەی شكاندنی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر كە تێكچووەكەی چەن بارە بووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تاوتوێی گرفتی زیادبوونی داواكانی جیابوونەوە( طلاق- تفریق ) لە دادگاكانی باری كەسێتی لە هەرێمی كوردستان كراوە كە بەپێی ئامارەكان حاڵەتەكانی جیابوونەوە زیادیانكردووە.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی بڕینەوە و سووتاندنی درەخت دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ئیسرائیل بۆردومانی سوریای دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share