هەڵمەتی ڕواندنی نەمام لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنرێت

هەڵمەتی نیشتمانی بۆ ڕواندنی دار و درەخت ڕاگەیەندرا، وەزیری كشتوكاڵی هەرێمیش ڕایگەیاند، 250 بۆ 500 هەزار نەمام دەبەخشنە جوتیاران بۆ پەرژینكردنی زەوییە كشتوكاڵیەكان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایگەیاند، ” لەم ساتەوەختەدا كە ناوچەكەمان ڕووبەڕووی بەبیابانبوون و كەمبوونەوەی باران و وشكەساڵی دەبێتەوە و پێویستییەكی هەنووكەییە لەمكاتەدا هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ سەوزكردن و ڕواندنی نەمام و درەخت ڕابگەیەنين كە نەمام چاندن بكرێتە كەلتوور.

وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد،” لەكاتێكدا جگەرگۆشەكانمان دەخرێنە خوێندنگە نەمامێك لە گۆڕەپانی خوێندنگەیاندا بچێنن با لە بۆنە كۆمەڵایەتی و نیشتمانییەكاندا نەمام چاندن بكەینە كەلتوور و جوتیارەكانمان لە بری پەرژین بە بلۆك و چیمەنتۆ و كەڵەكە بەرد، بە درەخت پەرژین بكەن”.
بابەتی پێشتر

دوو گەورەکەی میلان، کریستیانۆ-یان ڕەتکردووەتەوە

بابەتی دواتر

فاروق میرزا بەر لە كوشتنی زمانی بڕدراوە و كچە تەمەن شەش ساڵانەكەشی دەستدرێژی كراوەتە سەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share