ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە

ئاگرێكی گەورە لە كەنیسەیەكی میسر كەوتەوە و بەهۆیەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی میسر بڵاویكردەوە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە كەنیسەی “ئەبو سیفین” لە پارێزگای جیزە كە دەكەوێتە باكووری میسرەوە 35 كەس گیانیان لەدەستداوە و 45ی دیكەش برینداربوون.

باسی لەوەشكرد، بەشێكی زۆر لە بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوكات تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە ئاشكرانەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: گەمارۆی سەر گەرووی هورمز لەگەڵ دانوستانەکان یەکناگرێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایدەگەیەنێت، لەبیرمان ناچێت کۆتاجار کە گفتوگۆمان کرد، ئەمریکا بۆردومانی کردین. ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی…
Total
0
Share