لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێت كەسێك براكەی خۆی كوشت

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای زیقار ڕایدەگەیەنێت، دوو برا لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێتەكەیان لێیان بووەتە دەمەقاڵێ و دواتر یەكێكیان بە چەقۆ براكەی كوشتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای زیقار تێیدا هاتووە، لەسەر گۆڕینی پاسۆردی ئینتەرنێت، دوو برا لەماڵەكەی خۆیاندا لێیان بووەتە دەمەقاڵێ و دواتر یەكێكیان بە چەقۆ ئەوەی دیكەیانی كوشتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share