كیم جۆنگ ئون نەخۆشە و كۆریای باكووری هێناوەتە گریان

كیم جۆنگ ئون سەرۆكی كۆریای باكوور تووشی كۆرۆنا بووە، ڕاگەیاندنی هەواڵەكە خەڵكی وڵاتەكەی هێناوەتە گریان.

لە “كۆبوونەوەی نیشتمانی”ی كۆریای باكووردا كە هەزاران كاربەدەست و كادری حكومەت و پارتی فەرمانڕەوا ئامادەیبوون،  یۆ جۆنگ خوشكی كیم جۆنگ ئون هەواڵی تووشبوونی ناوبراوی بە كۆرۆنا ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵەكەدا، ئامادەبووان بەكوڵ كەوتنە گریان.

یۆ جۆنگ ئون لە وتەكەیدا باسی لەوە كرد كە ڕابەرەكەیان بەهۆی كۆرۆناوە دووچاری بەرزبوونەوەیەكی زۆری تا بووە و “دوژمنان لە كۆریای باشوور”ی بە هۆكاری بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی تۆمەتباركرد، لەگەڵ بیستنی ئەو وتانەدا ئامادەبووان دەستیانكرد بە چەپڵەڕێزان.

پێشتر دەسەڵاتدارانی كۆریای باكوور جەختیاندەكردەوە كە كۆرۆنا لە وڵاتەكەیاندا نییە و كەس تووشی ئەو پەتایە نابێت، بەڵام ماوەیەكە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڤید – 19یان لە كۆریای باكوور ڕاگەیاندووە و كۆریای باشوور تۆمەتباردەكەن بەوەی لە سنوورەكانەوە ڤایرۆسەكەی ڕەوانەی كۆریای باكوور كردبێت، ئەویش بانگەشەكە ڕەتدەكاتەوە.

یۆ جۆنگ لە وتاری ڕاگەیاندنی تووشبوونی براكەی بە كۆرۆنا، هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی لە كۆریای باشوور كرد و وتی، “نەك تەنها بە ڕیشەکێشکردنی ڤایرۆسەکە، بەڵکو بە ڕیشەكێشكردنی حکومەتی کۆریای باشووریش وەڵام دەدەینەوە”.

بابەتی پێشتر

جەیمس بە مەرج بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی كەسێك دەستگیركرا 20 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
زیاتر ببینە

هێنری کیسنجەر کۆچی دواییکرد

هێنری کیسنجەر گەورە دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری…
Total
0
Share