چی دەبێتەهۆی هەوكردنی ددانەكان؟

پزیشكێكی ددانی ڕوسی دەڵێت، شەربەتی میوە و خاوێن نەكردنەوەی دەم و ددان هۆكارە بۆ هەستیاربوون و هەوكردنی ددانەكان.

ماریا میخایلۆڤا پزیشكی ددانی ڕوسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی Lenta.ru ئاماژە بەوە دەکات چەندین هۆكار هەن بۆ ئەو دۆخەی بەسەر ددانەكاندا دێن لەڕووی هەوكردن و هەستیارییەوە.

ددان لە چینێکی ڕەقی دەرەوە (مینای ددان) پێکدێت، لە ژێرەوەشیدا چینێکی نەرم و چەوری، کە تیایدا ڕیشاڵە دەمار و خوێنبەرەکان بڵاودەبنەوە.

ئەو پزیشكە دەڵێت، چینە میناكەی ددان هەستیار نییە، بەڵکو چینە نەرمەکانی ژێرەوە لە کاریگەریی هۆکارە دەرەکییەکان دەپارێزێت. بۆیە هەستیاری ددانەکان کاتێک دەردەکەوێت کە چینەكانی ناوەوەی ددانەکە دەرکەوێت و ماددە جۆربەجۆرەكان دەچنە ناو دەمارەكان و ئەو ڕیشاڵانەی تێیدا پەرشوبڵاون. ئەمەش وا لە مرۆڤ دەکات لەکاتی نانخواردن یان خواردنەوە گەرم و سارد و شیرین یان ترشەکاندا هەست بە ئازار بکات.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەو هۆکارە دەرەکییانەی دەبنەهۆی هەستیاریی ددان زۆرن. لەوانەش داكشانی پووک، کە دەبێتە هۆی بەرکەوتن لەگەڵ ڕەگی ددان. بە وتەی ئەو، داكشانی پووک بەهۆی چاودێرینەکردنی پاکوخاوێنی دەم و ددانەوە ڕوودەدات.

ماریا میخایلۆڤا دەڵێت “ئەگەر مرۆڤ ددانەکانی بە باشی پاکنەکاتەوە، دواتر دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی پووک”.

بە وتەی ئەو پسپۆڕە لەهەمان كاتدا خراپ شۆردنی ددانەكان ڕەنگە ببێتەهۆی برینداربوونی پووك و دواتریش بەهەمان شێوە داكشانی.

دەشڵێت، لەنێو ئەو هۆکارانەی دیكەدا کە دەبنە هۆی هەستیاریی ددان، لاوازبوونی چینەکەی مینای ددانە، بەهۆی بڕین یان فشارێكی زۆر لەسەری، بۆ نموونە زیادەڕەوی لە خواردنەوە ترشەکان، ئاوی سۆدە یان شەربەتی میوەی تازە دەبێتە هۆی وەرینی مینا و لاوازبوونی. بۆیە دوای خواردنەوەی ئەم خواردنەوانە دەبێت دەم و ددان بە باشی بشۆیت، پاشان نیو کاتژمێر چاوەڕێ بکەیت بەر لەوەی دەستبكەیت بە خواردنی خۆراکی ڕەق، بەهۆی ئەوەی گەردیلەکانی زیان بە مینای ددانەکان دەگەیەنێت، كە بەهۆی خواردنە ترشەكەوە لاواز بووە.

پزیشکەکە ئاماژە بەوە دەکات، هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی وەرینی مینای ددان بریتییە لەوەی پێیدەوترێت (ددانە ڕیچە) یان گازگرتنی توند، کە بە تێپەڕبوونی کات درزی ورد لە مینای ددانەکەدا دروستدەكات، ئەمەش دەبێتەهۆی هەوكردن و هەستیاریی ددان.

ڕێنمایی ئەوەشدەكات، ناو دەم بە فلچە و مەعجونی ددان بە جوانی و بەردەوامی پاكبكرێتەوە، هەروەها پێویستە فڵچەی گونجاوی نە نەرم و نە ڕەق بەكاربهێندرێت.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی خۆپیشاندانەكانی دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share