زستان نرخی نەوت دەگاتە 400 هەزار دینار؟
ئێستا وردەكاریی گرانبوونی نەوتی سپی دەخاتەڕوو

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هۆكاری گرانیی نرخی نەوت پەیوەندی بە پاڵاوگەكانەوە هەیە كە لەم وەرزەدا بەرهەمهێنانی نەوتی سپی ڕادەگرن و بەرهەمهێنان لە بەنزین و گازدا زیاددەكەن و نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا گرانناكرێت بۆ 400 هەزار دینار.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو ساڵێك حكومەتی عێراق لە مانگی چوارەوە بەرهەمهێنانی نەوتی سپی ڕادەگرێت و بەرهەمهێنان لە بەنزین و گازدا زیاددەكات و ئەوەش وادەكات نرخەكەی گرانبوونی زیاتر بەخۆوە ببینێت و یەك بەرمیل نەوت بگاتە نزیكەی 250 هەزار دینار.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئاستەمە نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی لەئەمساڵدا بگاتە 400 هەزار دینار و بڕیارە یەك بەرمیل نەوت بدرێتە هاوڵاتییان، حكومەتی عێراقيش داوای داتاكانی كردووە و سەرجەمیان ڕەوانەی بەغداد كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان بەردەوامە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی تایبەت بە بەشەخۆراك و ئاردی هاوڵاتییان…
Total
0
Share