ئەو تۆمەتبارانەی تاوەرەكانی كارەبایان لێكردبووەوە دەستگیركران

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ئەو كەسانە دەستگیركران كە تۆمەتباربوون بە لێکردنەوە و بردنى ئاسنی تاوەرەکانی کارەبا و تەقەیان لە فنجان و تەلەکانی کارەبا کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دەستگیركراوان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون، دانیشیان بە تاوانەکانیاندا ناوە کە تەقەیان لە فنجانەکان کردووە.

كارەبای سلێمانی سوپاسى ئیدارەى قەزاى چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى و سەرجەم یەکە ئیدارییەکانى دیکەى سنوورەکە دەکات بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنى تۆمەتباران.

هه‌فته‌ی ڕابردوو کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دیاردەی بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا سەریهەڵداوە و بە فیشەک فنجانی تاوەرەکان شكێندراون.

ڕوونیشیكردەوە، نزیکەى (100) تاوەری ئاسن براوە، بەهۆیەوە مەترسی لەسەر کەوتنی تاوەرەکان دروستبووە، کە هێڵی ستراتیژی و گرنگن بۆ گواستنەوەی وزەی کارەبا بۆ شارەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share