78%ی ئەمریكییەكان هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە شەڕكردن لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند

ڕاپرسییەكی نوێ لەبارەی نیاز و هەڵوێستی ئەمریكییەكان بەرامبەر بە ئێرانییەكان دەریخستووە، 78%ی ئەمریكییەكان دژی شەڕكردن لەگەڵ ئێران-دان.

بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەك كە دامەزراوەی “داتا فۆر پرۆگرێس” ئەنجامیداوە و هەزار و 330 كەس بەشدارییان تیایدا كردووە، 78%ی بەشداربووان جەختیانكردووەتەوە كە نایانەوێت وڵاتەكەیان جەنگ لەگەڵ ئێران-دا بەرپابكات.

ئەو ڕێژەیە لە بەشداربووانی ڕاپرسییە ئەمریكییەكە وتوویانە، “باشتروایە ڕێگەچارەی دیپلۆماسییانە بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆكیی نێوان واشنتۆن و تاران بدۆزرێنەوە و پەنا بۆ پێكدادان نەبرێت”.

دامەزراوەی “داتا فۆر پرۆگرێس” دەڵێت، 74%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەكە بە باشیانزانیوە ڕێككەوتنێك بكرێت و لە ڕێگەی چاودێریی نێودەوڵەتییەوە، ڕێگریبكرێت لەوەی ئێران پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی پێشبخات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا ئیدانەی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لەبارەی ھەواڵی تاقیکردنەوەی سیستەمی بەرگریی S-400 لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند “ئەگەر…
Total
0
Share