سەرایا قودس: ئەوەی كردوومانە بەشێكی كەمی توانای مووشەكیمانە

سەرایا قودس هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات و دەڵێت، “ئەوەی كردوومانە بەشێكی كەمی توانای مووشەكیمانە، غەززە والێدەكەین بە كەڵكی ژیان نەمێنێت”.

ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەڵەستین، هەڕەشەی درێژەدان بە شەڕ دژی ئیسرائیل دەكات و جەختدەكاتەوە كە توانای سەربازییان زۆر لەوە زیاترە كە نیشانیانداوە.

ماوەی دوو ڕۆژە شەڕ لە نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل-دا سەریهەڵداوەتەوە، هەردوولا خاكی یەكتر مووشەكباران دەكەن، لە دیوی فەڵەستین-ـەوە سەرایا قودس كە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامییە، مووشەك ئاراستەی ئیسرائیل دەكات.

وتەبێژی گرووپە چەكدارە فەڵەستینییەكە ڕایگەیاند، “توانای سەربازییمان لەوە زیاترە و ئەوەی تا ئێستا كردوومانە بەشێكی كەمی توانای ئامادەكراومانە و زۆر زیاترمان هەیە كە دوژمن ئازاربدات”.

بەپێی وتەی ئەبو حەمزە، كایەی غەززە والێدەكەن چیتر بە كەڵكی ژیانكردن نەمێنێت و داوا لە “مقاوەمەتكاران و ئازادیخوازان” دەكات پەیوەندیی بە ڕیزەكانی بەرگرییەوە بكەن “بۆ ئەوەی دوژمنەكەمان بسڕینەوە و گسكی لێبدەین”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) سیتی به‌ دوو گۆڵی هالاند یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی پریمه‌رلیگی تۆمار کرد

بابەتی دواتر

هێرشبەرانی سەر فڕۆكەخانەیەك بە زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share