نرخی نەوت دابەزی بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو

نەوتی خاو بۆ نزمترین ئاستی شەش مانگی ڕابردوو دابەزی، ترس هەیە لەوەی نرخەكان زیاتر داببەزن.

“نەوتی خاو هەفتەیەكی خراپی بەڕێكرد”، ئەمە قسەی شارەزایانی بواری نەوت و چاودێرانی بازاڕی وزەیە، هۆكارەكەش دابەزینی نرخی نەوتە بۆ ئاستێك كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە بێوێنە بووە.

ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 94.92 دۆلارە و ڕێژەی 11%ی نرخەكەی لەدەستداوە. خاوی نایمكس 8%ی نرخی پێشووی لەدەستداوە و بەرمیلێكی بە 89 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

كۆتایی هەفتەی ڕابردوو، بانكی ئینگلتەرا هۆشداری دا لە نزمبوونەوەیەكی درێژخایەنی نرخی نەوت، ئەوەش ترسی لە بازاڕی وزەدا دروستكردووە و پێشبینیی قۆناغێكی نوێ دەكرێت كە تیایدا نرخی نەوت نزمببێتەوە، جیاواز لە چەند مانگی ڕابردوو كە بەرزبوونەوەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینی و 110 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێك تێپەڕاند.

لە نوێترین پلانیدا بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، ڕێكخراوی ئۆپیك دەڵێت، مانگی ئەیلولی داهاتوو وڵاتانی بەرهەمهێن ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوتی زیاتر هەناردەی بازاڕەكان دەكەن، ئەوەش كەمترین زیادكردنە كە ڕێكخراوەكە لە ساڵی 1982ـەوە ڕایگەیاندبێت، هۆكارەكەش بە ڕێژەیەكی سەرەكی پەیوەستە بەو دابەزینەی دووچاری نرخی نەوت بووەتەوە.

بابەتی پێشتر

نوێنەری خلێفی لە ناپۆلی-یە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەرێم وردەكاریی دانانی كامێرا نوێیەكان و تۆماركردنی سزا بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ: هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “هەر خاوەن پێداویستییەکی تایبەت بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی رادەگیرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و…
Total
0
Share