نرخی زێڕ گەیشتە نزمترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا؛ نرخی مسقاڵەکان بزانە

گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی زێڕیان بۆ نزمترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دابەزاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێکانی بازاڕە داراییەکانی جیهاندا سەدا 1.7 دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4 هەزار و 380 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمە نزمترین ئاستی نرخی زێڕە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، کۆتا جار نرخی زێڕ گەیشتبێت بەم ئاستە، 26ـی ئازاری ئەمساڵ بوو.

هاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی ئۆنسەی زێڕ لە بازاڕە داراییەکانی جیهان، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی مسقاڵ بەم جۆرە مامەڵەی پێودەکرێت:

مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 = 1 ملیۆن و 82 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 = 947 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 = 810 هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
Total
0
Share