گەشتكردن بە ئۆتۆمبێل بۆ ئێران ڕادەگیرێت

بەرپرسانی ئێران بڕیاردەدەن گەشتكردنی هاوڵاتییانی هەرێم بۆ ئەو وڵاتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ڕابگرن.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نوسراوێكدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەكاتەوە كە بەنیازن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتیی خۆیان سەردانی ئێران بكەن، لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە ئاگاداركراونەتەوە كە بەبۆنەی مانگی موحەڕەم بەتایبەت لە ڕۆژانی (تاسوعا و عاشورا) کە دەکاتە ئەمڕۆ یەکشەممە و سبەی دووشەممە (7 و 8ی 2022/8) ڕێگانادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشتەكە ئەنجامبدەن.

ڕوونیشیكردووەتەوە، بەڵام بەبێ ئۆتۆمبێلی تایبەت، گەشتیاران هاوشێوەی ڕۆژانی ئاسایی دەتوانن بۆ ئەو وڵاتە بپەڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌رۆكی په‌رله‌مان زانیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستيی كازم فاروق ئاشكراده‌كات

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، نوێترین زانیاریی لەبارەی دۆخی تەندروستی د. كازم فاروق ئاشكرادەكات و ڕاشیدەگەیەنێت، ناوبراو هێشتا ئەندامی پەرلەمانە…
Total
0
Share