موقتەدا سەدر داوادەكات خۆپیشاندانەكان لە پێناو ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی جدیتربن، ئاشكرایدەكات بە هەوڵی خۆپیشاندەران پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتەر پەیامێكی ئاراستەی لایەنگرانی كرد و ڕایگەیاند، خۆتان لە دیالۆگی كەمبایەخ بپارێزن و عێراق پێویستی بە كردارە نەك وتار.
ڕاشیگەیاند، “گەل لە چاوەڕوانی چاكسازیدایە و پێویستە خۆپیشاندانەكان جدیتربن لە پێناو ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق”.
موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا بۆ لایەنگرانی دەڵێت، “بە هەوڵی ئێوە پرسی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئەرێنی بەدواداهات و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان وەڵامی ئەرێنییان بۆ داواكە هەبووە و گەل چاوەڕوانی چاكسازیی ڕاستەقینە دەكات”.