وەزیری دادی عێراق گرتووخانەی کەرخی بەسەرکردەوە

خالید شوانی

ئەمڕۆ پێنجشەممە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە گرتووخانەی کەرخی بەسەرکردەوە و بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەی سزادراوانی دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە یاوەری وەفدێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکەی سەردانی گرتووخانەی کەرخی کرد لە شاری بەغداد.

لەو سەردانەدا، خالید شوانی داوای لە سزادراوان کرد بەبێ ترس داواکاری و گلەییەکانیان لە مامەڵەی کارمەندان و خزمەتگوزارییەکانی گرتووخانەکە بخەنە روو.

بەشێک لە سزادراوان لە لای وەزیری دادی عێراق گلەییان لە ژەمە خواردنەکانیان و کەمی بڕەکەی و دواکەوتنی کاتەکەی دەربڕی.

یەکێک لە سزادراوان باسی لەوە کرد، بۆ نانی بەیانی تەنها یەک پەنیری سێگۆشەیان پێدەدرێت بە هەر کەسێکیان.

لەو سەردانەیدا خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بەڵێنی دا کە بەدەنگ داواکاری سزادراوانەوە بێت و چارەسەری کێشەکانیان بکات.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانی ناز سیتی کەوتەوە

بابەتی دواتر

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی نوێی ژاپۆن لە عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share