هاتوچۆی سلێمانی: فرۆشتنی تابلۆی پێنج ژمارەیی دەستپێدەكات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەست بە فرۆشتنی تابلۆی پێنج ژمارەیی دەكرێت و هەر هاوڵاتییەك بۆی هەیە تەنها یەك تابلۆ وەربگرێت و ڕسووماتەكەشی دوو ملیۆن دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای تابلۆی چوار ژمارەیی، هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا تابلۆی پێنج ژمارەیی بخاتە بەردەست بۆ ئەو هاوڵاتییانەی ئارەزوومەندن بیكڕن و بڕی ڕسووماتەكەی دوو ملیۆن دینارە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دابەشكردنی ژمارەكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو دەبێت و لە ڕێگای ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانییەوە داواكاری پێشكەشدەكرێت.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاتوچۆی سلێمانی لە پێناو كارئاسانيی زیاتر بۆ هاوڵاتییان سیستمەكەی زیاتر بەرەو پێشبردووە و لەدوای پڕكردنەوەی فۆرمی داواكارییەكە ڕاستەوخۆ هەموو ئەو زانیارییانەی هاوڵاتییەكە پڕی دەكاتەوە لە پەڕەیەكدا تۆماردەبن و دواتر لە ماڵپەڕەكە سەردانی بەشی بەدواداچوونی مامەڵە دەكرێت و هاوڵاتی دەتوانێت ئەو پەڕەیە چاپبكات و وەك داواكاریی پێشكەشیبكات

ئاماژە بەوەشكراوە، كاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری بۆ تابلۆی پێنج ژمارەیی لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە دەستپێدەكات.

هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، دەستپێكی ژمارەكان لە 10 هەزارەوە دەستپێدەكات بۆ 99 هەزار و 998، بە پیتەكانی (N-Z) بەردەستدەبێت.

بابەتی پێشتر

ئێران لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share