لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو سزادراو بە پلەی نایاب و زۆرباش بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنا

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر لەگەڵ بوونی زیاتر لە 150 خوێندکاری قۆناغە جیاوازەکان لە یەکی بنەڕەتییەوە تا خوێندکاری زانکۆ، ئەمڕۆ دوو لە خوێندکارەکانیان بە پلەی نایاب و زۆرباش بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەرچوون بۆ دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆ لە چاکسازیی گەورانی هەولێر بەڕێوەچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو لە خوێندکارەکانیان بە پلەی نایاب و زۆر باش بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە، بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە زیندانییەکان کە پلەی نایابی هەبووە سزای لەسێدارەدانی هەیە.

چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاشکرایکردووە، کە لە زیندانەکەیاندا 165 خوێندکاری سەرجەم قۆناغەکان هەن لە یەکی بنەڕەتییەوە تا زانکۆ و لەو ژمارەیەش 24یان خوێندکاری زانکۆن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەتی عێراق: حكومەت ئامادەیە پشتیوانيی ڕاستەقینەی گفتوگۆكان بكات

بابەتی دواتر

سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تەرمێک دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمێکی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا راگەیاند کە بە چەقۆ کوژراوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، “شەوی…
Total
0
Share