سەجاد غەریبیی ناسراو بە “هوڵکی ئێران”، دووەم ڕووبەڕووبوونەوەی لە کاروانی وەرزشییدا بەرامبەر “تیتانی کازاخستان” ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمار کرد.
“هوڵکی ئێران” لە بەرەنگاربوونەوەی مارتین فۆردی زەبەلاحی بەریتانی شکستیهێنا، ڕێکخەرانی یارییەکە ڕێگەیان پێنەدا یاریی بکات و ترسیان لەوە هەبوو بەرامبەر ئەو زەبەلاحە گیان لەدەستبدات.
https://www.youtube.com/watch?v=7sx6BPfRp1E
زەبەلاحە ئێرانییەکە لە ماوەی ڕابردوودا بانگهێشتنامەیەکی “تیتانی کازاخستان”ی قبووڵکرد، کە لە ڕاستیدا ناوی جومانۆڤ ئالمات بەخیتۆڤیچە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، “هوڵک” نووسی، “دەبێت بۆت بسەلمێنم چ هەڵەیەکت کردووە، بە دەست و قاچی شکاوەوە دەتبەنەوە بۆ ماڵەوە.”
https://www.youtube.com/watch?v=j86On49zxvo
ڕووبەڕووبوونەوەکە ئەنجامدرا، سەرەڕای ئەوەی سەجاد غەریبی 37 کیلۆگرام کێشی زیاتر بوو، بەڵام بە (40) چرکە و بە لێدانی کوشندە کەوت بە زەویدا و هەڵنەستایەوە.
دووەم شکستی هوڵکی ئێران لێشاوێک ڕەخنەی ڕووبەڕوو کردووەتەوە، خەڵکی ئێران داوای لێدەکەن چیتر لە ژێر ئاڵای وڵاتەکەیاندا یاریی نەکات و نەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوە لە ئاستی وەرزشکارانی وڵاتەکەیان.