قوباد تاڵەبانی: نەهێشتنی ڕۆتین لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، جەختیكردەوە كە سیستمی کارکردن لەناو دامودەزگاکانی حکومەت پێویستی بە چاکسازییە و دەڵێت، نەهێشتنی ڕۆتین لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتە.

ئەمڕۆ دووشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ سەرۆکایەتیی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانگەکانی سەر بە دیوان لە هەولێر کۆبووەوە و داوای لێکردن بەردەوامبن لە چاکسازیی ئیداری لەپێناو باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتییان.

جێگری سەرۆک وەزیران، جەختیكردەوە كە سیستمی کارکردن لەناو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پێویستی بە چاکسازیی بەردەوام هەیە و داوای لە سەرۆکی فەرمانگەکان کرد، بەردەوامبن لەو چاکسازییە بۆ ئەوەی بتوانن بە زووترین کات مامەڵەی هاوڵاتییان ڕابپەڕێنن و خزمەتەکان بە ئاسانترین و باشترین شێوە پێشکەشی خزمەتخواز بکرێن.

قوباد تاڵەبانی دووپاتیكردەوە كە یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی حکومەتی هەرێم، نەهێشتنی ڕۆتینە لە دامودەزگاکاندا و لەو پێناوەشدا پڕۆژەی خزمەتمان سەرپێخستووە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو پڕۆژەیە نەهێشتنی ڕۆتینە، وەك ڕاگەیەندراوی نووسینگەكەی ئاشكرایكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕۆژەی رووناکی: نیوەی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

پڕۆژەی رووناکی رایدەگەیەنێت، نیوی شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر کە پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، کەمتر لە 74 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: بە زووترین کات دەستدەکەین بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی هەشت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو کێشە تەکنیکییەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەبوو چارەسەرکرا…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی داوادەكات مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان

هاوسەرۆكی یەكێتی داوادەكات، مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان و دەربارەی چالاكوانە بەندكراوەكانی بادینانیش…
Total
0
Share