یانەی بەرشلۆنە كۆندی بە هاندەران ڕاگەیاندنەكان ناساند

یانەی بەرشلۆنە كۆندی بەرگریكاری نوێی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان ناساند.

كۆندی پێشتر لە ئیشبیلیە یاریی دەكرد و بەرگریكارێكی بەتوانای فەرەنسییە.

گرێبەستەكەی تا ساڵی 2027 دەبێت و نرخی گرێبەستەكەش گەیشتۆتە 50 ملیۆن یۆرۆ.

لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە وتی:” كڕینی كۆندی لەسەر خواستی چاڤی ڕاهێنەر بووە.”

كۆندی بەرگریكاری نوێی بەرشلۆنە بەم جۆرە باسی لە چوونی بۆ یانە كەتەلۆنییەكە كرد:

/ من شانازی دەكەم كە پەیوەندیم بە یانەیەكی گەورەی وەك بەرشلۆنەوە كردووە

/ ڕاهێنەر دەیوت پێویستم پێتە، داوای لێكردم بەردەوام بم لەو شتەی كە لە ئیشبیلیە كردومە

/ هەستم بە خۆشەویستی چاڤی ڕاهێنەر كرد و چەند جارێك پەیوەندیمان پێكەوە هەبوو

/ هەلی ئەوەم هەبوو كە گرێبەست لەگەڵ چێڵسی بكەم بەڵام دواجار یانەی بەرشلۆنەم هەڵبژارد، بەرشلۆنە یانەیەكی گەورەیە و ئارەزویی گەورەی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌ستێره‌کانی گواردیۆلا دێربی مانچسته‌ر-یان شینپۆش کرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 28ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر یونایتد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی مانچسته‌ر سیتی…
Total
0
Share