نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی تەمموز دیاریکرد، بەپێی بڕیاری لیژنەکە نرخی هەر ئەمپێرێک لەنێوان 16 بۆ 17 هەزار و 500 دینار دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوی لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکاندا هاتووە، نرخەکانی کارەبای مۆلیدە بەپێی نرخی گازوایل دیاریکراوە، بەوپێیەش نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ ئەمپێرێک مۆلیدە 66 دینارە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بە تێکڕا مۆلیدەکان لەنێوان 240 بۆ 265 کاتژمێر کاریانکردووە، بەوەش نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ مانگی تەمموز 16 بۆ 17 هەزار و 500 دینار دەبێت.

نرخەکانیش بەپێی گەڕەکەکان جیاواز دەبێت بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردنی مۆلیدەکان.

نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی ڕابردودا (66) دینار دەبێت، ‏هاوكات به‌پێی خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئه‌م مانگه‌ش بیست و چوار سه‌عات كاره‌با ‏دابین ده‌كرێت.‏

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی مۆلیدەكان بۆ مانگی ئاب لیژنەکە ڕایگەیاندووە، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی ‏كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بكەن‌، هەروەها پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك ‏زیاتر بەسەر كارپێكردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار ڕووبەڕووی یاسا ‏دەكرێتەوە.‏

بابەتی پێشتر

ئێران: بەوپەڕی وردی و هەستیارییەوە چاودێریی دۆخی عێراق دەکەین

بابەتی دواتر

بە مووشەک هێرشکرایە سەر سەربازگەیەکی تورکیا لە دهۆک

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share