لەئەمڕۆوە توركیا پێدانی ڤیزای بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەتەوە.
دوای بۆردومانەكەی توركیا بۆ سەر گوندی پەرەخێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ناوەندەكانی پێدانی ڤیزا لە عێراق و هەرێمی كوردستان داخران و ئەو كەسانەی چاوپێكەوتن و وەرگرتنی ڤیزایان هەبوو دواخرا.
تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە یەكێك لە كۆمپانیاكانی تایبەت بە گەشتكردن و كڕینی بلیت و وەرگرتنی ڤیزاوە كرد و ڕایگەیاند، لەئەمڕۆوە توركیا پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووەتەوە.