لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

نەخۆشخانەی شەهیدی ڕەئوف بەگی شارەزور بڵاویكردەوە، لە دوو ڕووداوی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا كە لە دوو هاوسەر و منداڵێك پێكهاتوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نەخۆشخانەكە، ڕووداوی یەکەم کاتژمێر 6:00ی ئێوارە ڕوویداوە كاتێك ئۆتۆمبێلێک لەمنداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی داوە و دواتر گیانیلەدەستدا.

باسی لەوەشكردووە، ڕووداوەكەی دووەم ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێکی پێکدادانی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای نێوان شارەزوور و سەیدسادق ئافرەت و پیاوێکی تەمەن 57 ساڵ و 55 ساڵ کە هاوسەری یەکبوون گیانیانلەدەستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پاش گەیاندنیان بە فریاکەوتنی نەخۆشخانە دواتر تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share