ھەسەدە دەستگیركردنی سێ کەسی بە تۆمەتی سیخوڕییكردن بۆ تورکیا ڕاگەیاند

ھەسەدە دەستگیرکردنی گرووپێكی سێ كەسییان ڕاگەیاند کە کاری سیخوڕییان بۆ تورکیا کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا هێزەكانی سوریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان گرووپێكی سێ كەسییان دەستگیركردووە كە كاری سیخوڕییان بۆ توركیا كردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەھۆی زانیارییەکانی گرووپەكەوە ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگای ئەنجومەنی سەربازی تەل تەمر کراون.

هاوكات مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی گشتیی ھەسەدە ڕایگەیاندووە، ھێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانەکانی تورکیا ڕێگر نابێت لە ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی خاکەکەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارین وەفدی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی لە گفتوگۆكانیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكان بگەنە ئەنجام

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە ئەندرۆ بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی…
Total
0
Share