ئەمینداری یەکگرتوو: ئەو دۆخەی عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ئێستای عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکیان نییە و ئەو دۆخەی ئێستای عێراق درەنگ یان زوو هەرێمیش دەگرێتەوە.

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕەخنە لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت، ” درەنگ یان زوو بارودۆخی ئێستای عێراق هەرێمیش دەگرێتەوە و بەرپرسانی هەرێم هیچ پلان و بەرنامەیەكیان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ڕووداوەكان و دوای ڕووداوەكان دانەناوە”.

باسی لەوەکردووە، “دۆخی عێراق و هەرێم دۆخێكی ئاڵۆزە و جێگەی داخە بەرپرسانی سیاسی پاش دەیان ساڵ لە ئەزموون و خەبات نەیانتوانیوە وەك پێویست مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكان بكەن و ئەوەش نیشانەی شكستی بەرپرسان و ئەو پلان و بەرنامەیە كە دایانناوە”

ئەمینداری یەکگرتوو وتوویەتی، “ئەگەر بارودۆخ لە عێراق تێكبچێت، لەبەرپرسانی هەرێم و هاوڵاتییانی هەرێمیش تێكدەچێت، بۆیە پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەكانی عێراقدا بكرێت”.

لەبارەی وانەی پەروەردەی ئیسلامی کە دەنگۆی لابردنی هەیە لە پرۆگرامی خوێندندا سەلاحەدین محەمەد بەهادین دەڵێت، “دەستكاریكردنی پەروەردەی ئیسلامی زوڵم و ستەمە لە كۆمەڵگەی كوردی و مێژووی كورد، كۆمەڵگەی كوردی پەروەردەیەكی ڕەسەنی ئیسلامیی دەوێت”.

جەختیکردووەتەوە، کە نابێت مامۆستایان ستەم لە خوێندکاران بکەن بە “تەمەڵیکردن لە خزمەتکردن بە خوێندکاران و دەبێت پلانی گونجاو هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی بەردەم پەروەردەی لاوان”.

بابەتی پێشتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق لەمساڵدا تووشی قەیرانی خۆراک نابێت

بابەتی دواتر

خۆپیشاندەران گەیشتنە باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share