كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سەرقاڵی دۆزینەوەی یانەیەكی نوێیە تا لە ڕكابەری چامپیۆنز لیگ دانەبڕێت.
بڕیاریشیداوە نەگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد و داوای كردووە گرێبەستەكەی هەڵوەشێننەوە.
دۆخی ڕۆناڵدۆ چۆنە؟
– دواهەمین كۆبونەوەی مانچستەر یونایتد و ڕۆناڵدۆ شكستی هێنا
– ڕۆناڵدۆ داوای كردبوو بە ڕێكەوتنی هەردولا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشێننەوە
– مانچستەر یونایتدیش وتبوی بەهیچ شێوەیەك دەستبەردارت نابین و ناتفرۆشین
– ئێستا دۆخەكە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، نە مانچستەر ڕێگە بە ڕۆناڵدۆ دەدات بڕوا، نە ڕۆناڵدۆش پەشیمان دەبێتەوە.
– بایرن میونشن و چێڵسی و ئەتلەتیكۆمەدرید هەرزوو ئاشكرایانكرد كە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆ ئیمزاناكەن.
– تەنها یەك گرێبەست لەسەر مێزی گفتوگۆی ڕۆناڵدۆی پورتوگالییە ئەویش گرێبەستی یانەیەكی سعودی بوو.
– خۆرخی میندێز لە دۆزینەوەی یانەیەك بۆ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە، بەڵام بژاردەكان كەمن، بەتایبەت ئەوان بۆ یانەیەك دەگەڕێن كە بتوانێت كێبڕكێی چامپیۆنز لیگ بكات.
– ڕۆناڵدۆ نایەوێت لە چامپیۆنز لیگ داببڕێت و خواستی ئەوەیە لە ڕكابەرییەكە بەردەوام بێت.
– دواین پڕوپاگەندەكان دەڵێن، ناپۆلی یەكێكە لەو بژاردانەی لەبەردەست میندێزی بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆدایە.
سەرۆكی ناپۆلی بە بیرۆكەكە دڵخۆشە و دەرگای گفتوگۆی كردۆتەوە.