خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد

خۆپیشاندان دژی كاندیدكردنی سودانی فراوانتربوو، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد دەستپێكرد و دروشم دژی كاندیدكردنی ناوبراو دەڵێنەوە.

هێزە ئەمنییەكان لە شوێنی خۆپیشاندانەكە بڵاوبوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەكە پەرەیسەند و كەمێك لەمەوبەر خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان دەدەن.

بەپێی زانیارییەكان، خۆپیشاندەران كرێنیان بردووەتە ناوچەكە بۆ لابردنی بەربەستە كۆنكرێتییەكان و چوونە ناو ناوچەی سەوز، هێلیكۆپتەری سەربازییش بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە حكومییەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share