حزبوڵڵا لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

كەتیبەكانی حزبوڵڵا لەبارەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرەوە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و داوای لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی دەكات.

كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی دوێنێ دووشەممەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە سنووری ناحیەی قادركەرەم هاتەدەنگ و ئەنجامدەرانی بە تاوانكار ناودەبات.

جەعفەر حوسەینی وتەبێژی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند، گرووپی تاوانكاری لە ڕێگالادەر بە مووشەك هێرشیكردووەتەسەر كێڵگەی كۆرمۆر لە سلێمانی و هەوڵدەدەن لەو ڕێگەیەوە دۆخەكە بشێوێنن و ئاژاوە بنێنەوە.

وتەبێژی كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق لە تویتەر نووسیویەتی، “حكومەتی كاربەڕێكەر و دەزگا ئەمنییەكان ئەگەر جددین، دەبێت ئەركی خۆیان لە ئاست ئەو پەرەسەندنە ئەمنییە بەجێبهێنن و ڕووبەڕووی ئەو گرووپانە ببنەوە و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكەن.

ئێوارەی دوێنێ دووشەممە سێ مووشەك ئاراستەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر كران و سەرچاوەیەكی ئاگادار لەنێو كۆمپانیای دانەغاز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە شێوەیەكی گشتی هێرشەكە زیانی ئەوتۆی لێنەكەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ژنێك سەرۆكی باندەكە بووە <br> باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

دوو كەس دەستگیركران..‏ بە ناوی دروستكردنی كەیس لە ئەوروپا ڤیدیۆی نەشیاویان بە ژنان گرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە عێراق پشوو راگەیەندرا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا سبەینێ لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا پشووی فەرمی بێت جگەلە…
Total
0
Share