لە دوو گوندی سنووری ناحییەكانی بەرزنجە و سیتەك، ئاگر كەوتووەتەوە و ڕووبەرێكی زۆری پووش و پاوان سووتا.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، ئاگرەكە بە بەهۆکارێکی نادیار كەوتووەتەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی بەرزنجە و سیتەك بە هاوکاریی دانیشتووانی هەردوو گوندەكە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە.
بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 150 دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە.