جارێكی دیكە هێزەكانی توركیا مووشەكباران كران

هێزەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكە مووشەكباران كران و گرووپێكی چەكدار هەڕەشەی گواستنەوەی شەڕ بۆ ناو توركیا دەكات.

ئەمشەو هێزەكانی توركیا لە بنكەی سەربازیی زلێكان لە هەرێمی كوردستان درانە بەر مووشەك و كەمێك لەمەوبەر سەرایا ئەولیا ئەلدەم بەرپرسیارێتیی خۆی لە مووشەكبارانكردنەكە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا گرووپی سەرایا ئەولیا ئەلدەم ڕایگەیاند، بە مووشەكی جۆری گراد 122 ملیمەتر “هێرشمانكردەسەر ئەو هێزانەی توركیا كە بنكەی زلێكانیان داگیركردووە” و هێرشەكە لە تۆڵی خوێنی قوربانییانی هێرشەكەی زاخۆدا بووە.

ئەو گرووپە چەكدارە هەڕەشەی گواستنەوەی شەڕ بۆ ناو توركیا دەكات و دەڵێت، “ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لە هێرشی ترسنۆكانە و بە كەمزانینی سەروەریی عێراق و خوێنی گەلە شكۆمەندەكەمان، ئەوا ئامادەیی تەواومان هەیە ڕووبەڕووبوونەوە ببەینە ناو توركیا بۆ ئەوەی وانەیەكی حەیدەری بە عوسمانییە خەیاڵپڵاوە پیرە گەمژەكە بدەین كە هەرگیز لەبیری نەكات”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد

بابەتی دواتر

سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە بۆريی ڕاكێشانی ئاوی سەرەكیی تاسڵوجە - سلێمانی-یان دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو بومەلەرزە پێنجوێن-ی هەژاند

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوو بومەلەرزە سنووری عێراق-ئێرانی لە نزیك قەزای پێنجوێن هەژاندووە. دەستەی گشتیی كەشناسی…
Total
0
Share