مەزڵوم عەبدی شەهیدبوونی جێگرەکەی ڕاگەیاند

کەمێک بەرلە ئێستا مەزڵوم عەبدی شەهیدبوونی سەلوا یوسف ناسراو بە (جیان عەفرین)ی لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا ڕاگەیاند.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، جیان عەفرین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و دوو لە هاوڕێکانی شەهیدبوون.

شەهیدبوونی جێگرەکەی مەزڵوم عەبدی و دوو لە هاوڕێکانی، لە هێرشێکی درۆنیی تورکیادا بووە لە نزیک قامیشلۆ.

عەبدی داوا لە هاوبەشەکانیان دەکات، هەوڵەکان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی تورکیا.

ڕایگەیاندووە، “بێدەنگ نابین و تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە”.

سەلوا یوسف ناسراو بە (جیان عەفرین) جێگری مەزڵوم عەبدی لەدایکبووی ساڵی 1980یە و هەر لە قامیشلۆ لەدایکبووە.

دوای ڕووداوەکە فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا شەهیدبوونی ئەو فەرماندەیەی هەسەدە و دوو لە هاوڕێکانی لە قامیشلۆ پشتڕاستکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: یەکەمین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت دەبێت بە مووچەی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بۆ نووسینگەکانی شۆفێری: لە باخچەکانی ساوایان و قوتابخانەکان نزیکمەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکاتەوە کە لەکاتی ڕاهێناندا نزیکنەبنەوە لە باخچەکانی ساوایان و خوێندنگەکان…
Total
0
Share