لەهەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و كەميی خزمەتگوزاریی لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، ئەمشەو هاوڵاتییانی نیشتەجێی چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر داوای خزمەتگوزاریی و دابینكردنی ئاوی خواردنەوەیان كرد و خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵانە لە وەرزی هاویندا چەند گەڕەكێكی شارەكە دووچاری كێشەی كەمئاویی دەبنەوە و دوێنێش بۆری ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر شكاو ئەمڕۆش بە هەوڵی تیمەكان بۆرییەكە چاككرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share