دەنگی بایكۆتكردنی بەرهەمی توركی گەیشتە بەغداد

هەڵوێستی بایكۆتكردنی بەرهەمی توركی گەیشتە بەغداد، ژووری بازرگانیی پایتەختی عێراق داوا لە تەواوی ژوورە بازرگانییەكانی دیكە دەكات بایكۆتی توركیا بكەن.

لەسەر ئاستی جیاجیا كاردانەوەكانی تۆپبارانەكەی توركیا لە زاخۆ و كوشتنی ژمارەیەك گەشیاری عەرەبی عێراقی بەردەوامن، بەشێكی كاردانەوەكان پەیوەندییان بە بایكۆتكردنی بازرگانی و گەشتیارییەوە هەیە.

فیراس حەمدانی، سەرۆكی ژووری بازرگانیی بەغداد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامێکی توند، ژووری بازرگانیی عێراقی داوا لە هەموو بازرگانەکانی ژێر سایەی دەستەی گشتیی ژوورە بازرگانییەكان دەكات بایكۆتی كاڵاكانی توركیا بكەن و چیتر لەگەڵ كۆمپانیا توركییەكان كارنەكەن.

حەمدانی قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و تورکیای ئاشكراكردووە، كە دەگاتە 20 ملیار دۆلاری ساڵانە، بۆیە ئەو بەرپرسەی بازرگانیی عێراق دووپاتیكردەوە، “بایکۆتکردن زیان بە ئابوریی توركیا دەگەیەنێت و پەیامێكی بەهێزی عێراقیشە لەوەی كە توانای بایكۆتكردنی بەرهەمەكانی ئەو وڵاتەی هەیە”.

پێشتریش بەشێكی زۆر لە كاردانەوەی سەركردە و لایەنە عێراقییەكان بە ئاراستەی بایكۆتكردنی بەرهەم و گەشت بوو بۆ توركیا، بەڕاددەیەك، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوایكرد سنوورەكان لەگەڵ توركیادا دابخرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبا و غازی ماڵان بۆ كەمە؟
دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی سروشتیی گەیاندووەتە ئاستێكی پێوانەیی

كۆمپانیای دانە غاز بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنانی غازی لە هەرێمی كوردستان بۆ ‏ئاستێكی پێوانەیی ڕاگەیاند، گەیشتووەتە زیاتر لە 450 ملیۆن…
Total
0
Share