كەسێك دەستگیركرا بە دەمانچەی ساختە پارەی لە خەڵك وەرگرتووە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا خۆی وەك ئەفسەر ناساندووە و لە ژێر هەڕەشەدا پارە و سەرانەی لە خەڵك وەرگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، هێزەكانیان كەسێكیان دەستگیركردووە لە كەركوك بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە چەندین هاوڵاتی و كاسبكار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك، چەندین سكاڵایان پێگەیشتووە كە كەسێك خۆی وەك ئەفسەری دەزگایەكی ئەمنی ناساندووە و پارەی لە دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕی ئەحمەد ئاغا و چەند شوێنێكی تر سەندووە.

وەك ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك ئاشكرایكردووە، ئەو كەسە بە زەبری هەڕەشەكردن و نیشاندانی دەمانچە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەركەوتووە دەمانچەی چەرخی پێبووە و چەكی ڕاستەقینە نەبووە، دانی بەوەشدا ناوە كە لە ماوەی مانگێكدا چوار جار سەرانەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share