ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی توركیا لە زاخۆ دەكات و پشتیوانیی بەهێزی وڵاتەكەشی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپاتدەكاتەوە.
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی بۆردومانەكەی دوێنێی توركیاوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی توركیا دەكات لە پارێزگای دهۆك و دەڵێت، کوشتنی هاوڵاتیی مەدەنی مایەی قبوڵکردن نییە.
دەشڵێت، پێویستە هەموو دەوڵەتەکان پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن لە نێویشیاندا پاراستنی هاوڵاتیی مەدەنی.
بۆیە، وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پرسە و هاوخەمی خۆیان ئاراسەتی خێزانی کوژراو بریندارەکان دەکات.
پرایس جەخت لە پشتیوانیی بەهێزی وڵاتەكەی بۆ سەروەری ئاسایش و هاوسەنگی عێراق دووپاتدەکەنەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
دوێنێ توركیا بۆردومانی ناوچەیەكی گەشتیاریی زاخۆی كرد و بەهۆیەوە نۆ گەشتیار كوژران و 23ی دیكەش برینداربوون، ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوە.