خۆپیشاندان لە نەجەف دژی توركیا دەستیپێكرد و ئەگەری هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی توركیا هەیە

دژی هێرشەكەی ئەمڕۆی توركیا لە زاخۆ، خۆپیشاندان لە نەجەف دەستیپێكرد و لە بەغداد ئەگەری هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی توركیا هەیە.

لە كاردانەوەی تۆپبارانەكەی ئەمڕۆی توركیا بۆ سەر زاخۆ، لە نەجەف خۆپیشاندان دەستیپێكرد و لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا ناوەندی پێدانی ڤیزای توركیا داخرا و ئاڵای توركیا هێنرایە خوارەوە.

خۆپیشاندەرانی نەجەف ئاڵای توركیایان سووتاند و چەندین لافیتە و دروشمیان دژی توركیا بەرزكردووەتەوە و داوای بەرپەرچدانەوەی توركیا دەكەن.

بەشێك لە خۆپیشاندەرانی نەجەف بە هەردوو زمانی عەرەبی و توركی، هێرشەكەی توركیا بە تیرۆریستیی ناوزەد دەكەن و دەڵێن، “ئەردۆغان سنووری خۆت بزانە و سەربازەكانت بكشێنەرەوە”.

هاوكاتی خۆپیشاندانەكەی نەجەف، لە بەغداد ئەگەری هێرشكردنەسەر باڵیۆزخانەی توركیا هەیە و هێزێكی ئەمنیی زۆر لە بەردەم باڵیۆزخانەی توركیا بڵاوكراونەتەوە. چەندین دروشم و نووسرا و لافیتەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە و جەختدەكەنەوە كە سبەینێ خۆپیشاندان دژی توركیا دەستپێدەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەفەرمی هەڵوێستی خۆی لەسەر سەپاندنی باجەکان لەلایەن ئەمریکاوە راگەیاند

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوریی عێراق نابێت. باسم عەوادی لە…
Total
0
Share