ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە کۆدەبێتەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەبێت.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران:
– خستنەڕووی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و هەرێم و ناوچەکە و لوتکەی (جەددە) بۆ ئاسایش و گەشەپێدان.
– خستنەڕووی ڕاپۆرتی بەدواداچوونی ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سێ ساڵەی تەمەنیدا.
– خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان – عێراق) ژمارە (14)ی ساڵی 2008.